Dlzar
وانه‌یه‌ک له‌ شوفيريکی خيرخوازى سوپاس گوزاره‌وه‌
وانه‌یه‌ک له‌ شوفيريکی خيرخوازی سوپاس گوزاره‌وه‌ ره‌وشى كريكار وه‌هايه‌ كه‌ به‌يانيان زؤر زوو له‌ مال ده‌رده‌چيت به‌ مه‌به‌ستى ده‌سكه‌وتنى كارو پيشه‌يه‌ك كه‌ هيزى بازوو تواناى مرؤفه‌كان ده‌جولين،، ئه‌و به‌يانيه‌ له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سيكى ترداو له‌گه‌ل خاوه‌ن كاريكدا كه‌ به‌ مه‌به‌ستى كار گرتن هاتبوو ، به‌رئ كه‌وتين بؤ سه‌ر خانوويه‌ك كه‌ كارى تيا بكه‌ين ، به‌يانيه‌ك زؤر زوو بوو زؤر دلخؤش بوين كه‌ كارمان ده‌ستكه‌وتووه‌ ، كابراى خاوه‌ن خانوو ده‌ستى له‌ قه‌مه‌ره‌يه‌كى ته‌كسى راگرت و سه‌رى برده‌ ناو قه‌مه‌ره‌كه‌وه‌ ، ووتى: كاكى سايه‌ق سلآوى خوات لئ بيت ، كاكى سايه‌ق ووتى سلاوى خواى ميهره‌بانيش له‌ تؤ ، فه‌رموو،، خاوه‌ن كار به‌ ئه‌رك نه‌بئ تا گه‌ره‌كى زه‌رگه‌ته‌ له‌گه‌ل ئه‌م پياوانه‌دا چه‌ندمان لئ وه‌رده‌گريت ،،كاكه‌ى سايه‌ق ووتى پيويست به‌معامه‌له‌ ناكات سه‌ركه‌ون،،خاوه‌ن كار ووتى چؤن پيويست ده‌كات ، با له‌ريگا نه‌ من زوير ببم و نه‌ تؤش ،كاكى سايه‌ق ووتى ئيوه‌ سه‌ركه‌ون رئ ئه‌كه‌وين ، چه‌نده‌تان دا خوانه‌يبرئ و به‌زيادبئ هه‌موو سوار قه‌مه‌ره‌كه‌ بوين و له‌ ريگا ئيمه‌ بئ ده‌نگ و كاكى سايه‌ق و خاوه‌نكار كه‌وتنه‌ قسه‌كردنى دنيايى ، له‌ئه‌نجامى قسه‌كانى كابراى خاوه‌ن قه‌مه‌ره‌دا بؤم ده‌ركه‌وت كه‌ زؤر خواناسه‌و له‌ دلى خؤمدا هه‌موو ئه‌و بيرو بؤچونانه‌م ره‌وينه‌وه‌ كه‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن ته‌كسى به‌خراپى بيستبووم ،، نزيك بوينه‌وه‌ له‌ شوينى كاره‌كه‌مان ، كابراى خاوه‌نمان ده‌ستى كرد به‌گيرفانيداو پاره‌ى بؤ راگرت ، كاكى سايه‌ق ووتى ئه‌و پاره‌يه‌ هه‌لگره‌ بؤ خؤت ، خاوه‌نه‌كه‌مان ووتى بؤ كه‌مه‌ بؤت زياد ئه‌كه‌م ماده‌م ئه‌وه‌نده‌ قسه‌ خؤش و پياو چاكى ، كاكى سايه‌ق وتى كاكه‌ گيان حه‌ز ئه‌كه‌م له‌ مه‌سه‌له‌ى ريايى و روپامايى به‌دوربين من هيچم نه‌بوو خواى گه‌وره‌ مه‌وداى ته‌مه‌نى پئ به‌خشيم و بومه‌ خاوه‌نى مال و مندال و ئه‌م قه‌مه‌ره‌يه‌شم كريوه‌، له‌و ساته‌وه‌ به‌لينم داوه‌ كه‌ رؤژانه‌ زه‌كاتى خؤى لئ ده‌ربكه‌م و يارمه‌تى هه‌ژارانى لئ ده‌ده‌م ، به‌ده‌ر له‌وه‌ش به‌يانيان دواى نويژ ماوه‌ى يه‌ك سه‌عات كارم داناوه‌ بؤ خواى گه‌وره‌و به‌خشنده‌ واته‌ له‌دواى نويژه‌وه‌ تا ماوه‌ى يه‌ك سه‌عات هه‌ركه‌سيك له‌گه‌لمدا سواربيت و بكه‌وينه‌ ريگا هه‌ر كاره ‌بيت ئه‌وا كريكه‌ى بئ به‌رامبه‌ره‌و خواى گه‌وره‌ پاداشتمان بداته‌وه
www.dlzar.tk

Insane