XtGem Forum catalog
ته‌نها ماچيك،چیرؤكی ئه‌و گه‌نجه‌ خواناسه‌ی كه‌توانی به‌سه‌ر ئاره‌زووی دا زال بيت
Dlzar
ته‌نها ماچيك،چیرؤكی ئه‌و گه‌نجه‌ خواناسه‌ی كه‌توانی به‌سه‌ر ئاره‌زووی دا زال بيت
ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه‌ زانایه‌ ته‌مه‌نی سی سال ده‌بيت ،ئه‌وه‌ الربیعی كوری خیثمه‌ خه‌لكانی خراپه‌كار هه‌ول ده‌ده‌ن و كؤشش ده‌كه‌ن بؤ ئه‌وه‌ی له‌ ريگه‌ لای بده‌ن و هه‌له‌ی پئ بكه‌ن بؤیه‌ ده‌رؤن ئافره‌تيكی داوين پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پئ ده‌ده‌ن ،ئه‌ویش ده‌ليت ئه‌م پاره‌یه‌م بؤ پئ ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش ده‌لين بؤ ته‌نها ماچيك له‌ الربیعی كوری خیثمه‌وه‌ ، ئافره‌ته‌كه گوتی ده‌بئ له‌وه‌ زیاتری به‌ سه‌ردا بهينم ده‌بئ زینای له‌گه‌لدا بكه‌م چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو بؤیه‌ له‌ كاتيكدا كه‌ كه‌س دیار نه‌بوو ريگه‌ی پئ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خؤی بؤ الربیع ده‌رخست بؤیه‌ ئه‌ویش به‌ دلنیایی یه‌وه‌ گوتی ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ، چؤنه‌ ئه‌گه‌ر ئيستا فریشته‌ی مردن ملك الموت دابه‌زئ و گیانت بكيشئ ، ئه‌ی ئه‌و رؤژه‌ چؤنه‌ كه‌ نكیر و منكر پرسیارت لئ ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌و رؤژه‌ چؤنه‌ كه‌ له‌به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا راده‌وه‌ستی ئه‌ی ئه‌و رؤژه‌ چؤنه‌ كه‌ فرئ ده‌دريیته‌ ناو دؤزه‌خه‌وه بؤیه‌ ئافره‌ته‌كه‌ش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌لكرد و هه‌لات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رایه‌وه‌ بؤ لای خوای گه‌وره‌ ده‌ستی كرد به‌ خوا په‌رستی تاكو ناونرا به‌ عابده‌ الكوفه‌ خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه‌ ، بؤیه‌ ئه‌و خراپه‌كارانه‌ ده‌یانگوت ربیع ئه‌ویشی له‌ ريگه‌ لادا ،،،، ئایه‌ چی شتيك الربیعی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه‌ ئایه‌ كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ، ئه‌و گه‌نجيكه‌ وه‌كو هاوه‌لانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو ،،، ئایه‌ چی شتيك پاراستی به‌ پشتیوانی خوا ، ئه‌وه‌ ته‌نها ئیمانه‌ به‌و خوایه‌ی كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بيت ،،، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خؤشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وئ ،، ئامؤژگاریت ده‌كه‌م كه‌ چاوديری خوات له‌ بیر نه‌چيت ، هه‌موو نويژه‌كانت له‌ كاتی خؤیدا و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ ،، سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چيشته‌نگاو،،، شه‌و نويژ ،، جوزئيك له‌ خويندنه‌وه‌ی قورئانی پیرؤز له‌ رؤژيكدا ،،،رؤژووی سوننه‌ت ،،، یادی خوا ،،، سه‌ردانی گؤرستان ،،، پارانه‌وه‌ له‌ خوا ،،، پاره‌ به‌خشین ،،، هاوريتی كردنی كه‌سی چاك ،، سويند به‌ خوا ئه‌مه‌ به‌هه‌شت و خؤشگوزرانییه
www.dlzar.tk